بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمریکا بەری کردنی عێراق لە گەمارۆی هاوردە کردنی کارەبای ئێرانی بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژی تر درێژ کردەوە.
بە پێی ئەو لێبوردنە، عێراق دەتوانێک بۆ یەک مانگی دیکە کارەبا لە ئێران بکڕێت و پارەکەی بداتە ئێران.
ئەمریکا یەک مانگ پێش لە درێژ کردنەوەی بەری کردنی عێراق لە گەمارۆکانی ئێران بۆ هاوردە کردنی گاز و کارەبای بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژی دیکە هەواڵی دابوو.
لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامانج لە ئەو کارە وەڵامدانەوە بە پێداویستی بەپەلەی وزەی خەڵکی عێراق ڕاگەیێندراوە و هاتووە کە عێراق ئیزنی هەیە لە ژێر ناوی بەری کردن لە گەمارۆکانی ئەمریکا، کارەبا هاوردە بکات و کاروباری داراییەکەشی ئەنجام بدات.
تا پێش لە ئەمە، ماوەی بەری کردنەکانی عێراق لە گەمارۆکان بۆ هاوردە کردنی گاز و کارەبای ئێران، ٤٥ ڕۆژ بوو بەڵام بە بڕیاری نوێی ئەمریکا، ئەو ماوە بۆ یەک مانگ کەم بووەوە.
.............
340